AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٣ ١١:٣٩

مێهر لێکی دایەوە؛

یەکشەممەی ڕەش؛ لێکدانەوەی ئۆپراسیۆنی خەیبەری حزبوڵڵای لوبنان لە دژی تیپی گولان

یەکشەممەی ڕەش؛ لێکدانەوەی ئۆپراسیۆنی خەیبەری حزبوڵڵای لوبنان لە دژی تیپی گولان

هەندیك لە مێدیا و کارناسانی ئیسرائیلی هێرشی درۆنی بەرخۆدان لە دژی بنکەی تیپی گولانی یەکشەممەی ڕەش ناودێر کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ڕۆژانی ڕابردوو حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوی گرینگ و ستراتیژی لە دەسپێکی خولی نوێی شەڕ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا. هێرشی درۆنی ئبۆ سەر بنکەی هێزەکانی تیپی گولانی لە حەیفا و کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئیسرائیلییەکان دەتوانرێت یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکان لە ڕێگای دوور و درێژی شەڕ لە دژی ئیسرائیل بێتە ئەژمار. بووژانەوەی خێرای یەکە فەرماندەییەکان و کردەوەی کاریگەری هێزەکانی حزبوڵڵا لە گۆڕەپانی شەڕ باس لە ئامادەیی بانی بەرخۆدان بۆ بوونەوەی تواناییە ناوخۆییەکان و گورزی قورس لە ئیسرائیلە. لە درێژەی ئەم یادداشتەدا هەوڵ دەدەین تا لایەنە جاجیاکانی ئەو ئۆپراسیۆنە درۆنییە لێک بدەینەوە.

ئۆپراسیۆنی درۆنی لە ناو دڵی ئیسرائیل

شەوی یەکشەممە سێزدەی ئۆکتۆبەر، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان لە ئۆپراسیۆنێکی کەم وێنەدا توانی دوای ناسینەوەی شوێنگەیەک لەلایەن درۆنی هۆدهۆدەوە و پاشان بەکارهێنانی درۆنی تەقینەوەیی کلاسی ئەبابیل هێرش بکاتە سەر هۆڵی خواردن لە تیپی گولانی لە ناوچەی بنیامینا لە حەیفا کە بووە هۆی لانیکەم 4 ئیسرائیلی و بریندار بوونی توندی 7 هێزی دیکە و بریندار بوونی کەمی 58 سەربازیش.

درۆنی مێرساد؛ بکوژی سەربازانی تیپی گولانی

بە ڕاپۆرتی جروزالم پۆست بە گوێرەی لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکان دوو درۆنی هاوێژراو لەلایەن حزبوڵڵاوە لە هەریمی دەریاوە چووەتە ئاسمانی ئیسرائیل کە هەر دووکیان لە جۆری مێرساد بوون و خاڵی گرینگ ئەوە بوو کە سیستەمی بەرگری ئیسرائیل نەیتوانیوە بیانناسێتەوە چونکوو لە بەرزاییەکی کەمدا گەشتیان کردووە.

سەبارەت بە تیپی گولانی چ دەزانین؟

تیپی گولانی یان جولانی ناوێکە کە لە بەرزاییەکانی گولانەوە لە سووریا گیردراوە. ئەو تیپە لە ساڵی 1948 دامەزرا کە سەرەتا بەشێک لە تیپی لیوانونی بوو و دواتر جودا بووەوە و هەروەها بە تیپی یەک دەناسرێت. ڕاسپاردەی ئەو تیپە سەرەتا لە سنووری سووریا و ئیسرائیل بوو و بە دەسپێکی شەڕی غەززە و لوبنان، بازنەی راسپاردەکەی زیاتر بووەوە.

بووژانەوەی توانی ڕەزمی حزبوڵڵا

دوای تەقینەوەی پەیجێر و تیرۆری فەرماندەکانی حزبوڵڵا، سەرچاوە عێبرییەکان لە سەرکەوتنی گەورەی ئیسرائیل لەبەرانبەر حزبوڵڵا باسیان لە ڕەوانەوەی توانی ئۆپراسیۆنی بەرخۆدان دەکرد. بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی نیشانی داوە کە فەرماندە تیرۆر کراوەکان خێرا جێگایان پڕ بووەتەوە و بوونەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژوەندییەکانهی ئیسرائیل.

پوختەی باسەکە

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە کەناڵی 12 ی ئیسرائیل، لە ڕۆژی سێزدەی ئۆکتۆبەر لانیکەم 110 ئیسرائیلی لەلاهیەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە کوژراون یان بریندار بوون. تۆمار کردنی ئەو رەقەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک کارناسی عێبری لە چەمکی یەکشەممەی ڕەش بۆ وەسفی ئەو ڕووداوە کەڵکوەربرگن. ئەبێ چاوەڕوان بین کە حزبوڵڵا بە خەسارە بەردەوامەکانی لە ئیسرائیل دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە تێلاڤیڤ لە سنوورەکانی لوبنان بکشێتەوە و بە راگەیاندنی ئاگربڕ لە غەززە و لوبنان قبووڵ بکات یان نا؟

News ID 52232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha